پێشه‌كی
له ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین هۆزێكی ئازای ئاریایی له ڕیزه چیاكانی زاگرۆس سه‌ری هه‌ڵدا و خه‌ڵكانی ئه‌و ده‌مه‌ی دانیشتووی زاگرۆس كه بریتی بوون له گۆتییه‌كان، لۆلۆییه‌كان، كاسییه‌كان، هۆرییه‌كان و هتد نه‌یانتوانیبوو به‌رگه‌یان بگرن و ئاخری له ناوی ئه‌واندا توابوونه‌وه. ئه‌م خه‌ڵكه نوێیه "ماده‌كان" بوون (باپیره‌ی كوردانی ئه‌وڕۆكه) كه پاشتر توانییان ئیمپراتۆرییه‌كی مه‌زن پێك بێنن.

















