نوسینی : جوتیار حاجی تۆفیق
گوته‌یه‌ک :
پاییزی 2002 ناو به‌ناو یارمه‌تی (زنار)ی
کوڕم (که 11ساڵانه) ده‌دا هه‌تاکو له وانه‌ی کوردی‌دا باشتر بخوێنێته‌وه و
جوان تر و چاکتر بنووسێت. ئه‌وده‌م تازه کتێبی (گه‌رمیان)ی وه‌رگرتبوو. هه‌ر
وانه‌یه‌کی نوێی وه‌رده‌گرت، خۆم چه‌ند جارێک تێکسته‌که‌م بۆ ده‌خوێنده‌وه و
وشه و ده‌سته‌واژه گرانهکانم بۆ لێکده‌دایه‌وه. ئیدی له‌گه‌ڵ
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێک له بابه‌ته‌کانی کتێبه‌که‌دا هاتمه سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی که پێویسته ده‌رباره‌ی ئه‌م کتێبه بنووسم و ئاماژه بۆ هه‌ندێک
له لایه‌نه نیگه‌تیڤه‌کانی بکه‌م. هه‌ر ئه‌وده‌م ئه‌م بابه‌ته‌م نووسی و
پیشانی دوو مامۆستای زمانی کوردی و چه‌ند دۆستێکم دا. هه‌ر هه‌موویان په‌سندیان
کرد و گوتیان باشتر وایه بڵاوی بکه‌یته‌وه. به‌ڵام ڕۆژێک براده‌رێک گوتی: ئه‌و
کتێبه چیدیکه ناخوێنرێت و کتێبێکی دیکه وه‌ک ئاڵته‌رناتیڤی ئه‌وه
نووسراوه‌و ئیساودوا ئه‌وه‌یان ده‌خوێندرێت. که‌چی وا ئه‌مساڵی خوێندنیش
(2004ـ2005)له زۆربه‌ی قوتابخانه‌کانی سوید دا هه‌ر ئه‌و کتێبه ده‌خوێنرێت. بۆیه
به پێویستم زانی سه‌رنج و تێبینییه‌کانم بخه‌مه به‌ر چاوی هه‌موان.
کتێبی«گه‌رمیان ـ کتێبی خوێندنه‌وه‌ی کوردی ـ ئاستی دووه‌م» بۆ منداڵانی کورد
نوسراوه هه‌تاکو له‌و قوتابخانانه‌ی سوید دا که منداڵی کوردیان تێدایه و
وانه‌ی کوردی ده‌خوێنن، وه‌کو کتێبێکی په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه بخوێنرێت و
منداڵی کورد لێوه‌ی فێری زمان و کولتوری کوردیی ببن.
کتێبه‌که له لایه‌ن:
(فه‌همی کاکه‌یی، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و ئه‌مجه‌د شاکه‌لی)یه‌وه دانراوه و
ئاشنا ئه‌حمه‌د ده‌وڵه‌ت وێنه‌کانی کێشاوه و فه‌رهاد شاکه‌لی له ڕووی
زمانه‌وانییه‌وه پیایدا چووه‌ته‌وه.
ئه‌م کتێبه 156 لاپه‌ڕه‌یه و ساڵی 2000
له سوید چاپ کراوه. فه‌همی کاکه‌یی پیتچنی و مۆنتاژی کردووه.
کتێبی گه‌رمیان
له لاپه‌ڕه‌ی پێنجه‌مه‌وه هه‌تاکو لاپه‌ڕه130 ئه‌و تێکستانه‌ی له‌خۆ
گرتووه که دانه‌رانی کتێبه‌که و هه‌ندێک شاعیر و نووسه‌ری کورد پێشتر
نووسیویانن. له لاپه‌ڕه 131 یشه‌وه هه‌تاکو لاپه‌ڕه 149 به‌شێک بۆ کتێبه‌که
زیاد کراوه به‌ناوی (به‌رهه‌می خوێندکاران)ه‌وه که بریتییه له (ده) تێکست
که له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵ و مێردمنداڵێکی کورده‌وه نووسراون.
بۆ زۆربه‌ی
تێکسته‌کانی نێو ئه‌م کتێبه وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ کێشراوه. هه‌ندێک تێکستیش بێ
وێنه‌ن. سه‌رجه‌م وێنه‌کانیش به ده‌ست کێشراون.
چه‌ند سه‌رنجێکی گشتی
:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێکسته‌کانی
نێو کتێبی گه‌رمیان(جیا له‌وانه‌ی که به‌شی به‌رهه‌می خوێندکاراندا هه‌ن)
سه‌رجه‌م 57 تێکستن؛ که ئه‌وانیش بریتین له کۆمه‌ڵێک کورته‌چیرۆک و شیعر بۆ
منداڵ نووسراو و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی دیکه. ئه‌و (57) تێکسته هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن
شاعیر و نووسه‌رانی کورده‌وه نووسراون و پێشتریش له کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه
کوردییه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه. ئه‌وانی دیکه‌ش له‌لایه‌ن دانه‌رانی
کتێبه‌که‌وه نووسراون یان ئاماده کراون.
له‌و 57 تێکسته 14هیان شیعرن. ئه‌و
43تێکسته‌ی دیکه بریتین له چیرۆکی کورت و بابه‌تی دیکه که زانیاری‌یان
ده‌رباره‌ی کوردستان و جیهان و ژیان به گشتی تێدایه.
له‌کتێبی گه‌رمیاندا
ناوی هه‌ندێک شاعیر و نووسه‌ر چه‌ند جارێک دووباره بوونه‌ته‌وه ؛ واته زیاتر
له به‌رهه‌مێکیان له کتێبه‌که‌دا هه‌یه و پێشتر ئه‌و به‌رهه‌مانه له
چه‌ند کتێب و گۆڤاری منداڵاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه ؛ وکوو:
عوسمان سه‌بری : (سێ
به‌رهه‌م)، لاپه‌ڕه21ـ22 چیرۆک
ل 51 شیعر
ل116چیرۆک
قه‌دری جان :(سێ به‌رهه‌م)،
ل64ـ65چیرۆک
ل75 شیعر
ل89چیرۆک
هه‌ژار : (دوو به‌رهه‌م) ، ل 18 شیعر، ل38مه‌ته‌ڵ ـ
شیعر
سه‌بری هه‌کاری : (دوو به‌رهه‌م) ، ل 32 شیعر، ل 45شیعر
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت :(دوو
به‌رهه‌م)، ل 82 شیعر، ل83ـ84 چیرۆک
فه‌همی کاکه‌یی : یه‌کێک له دانه‌رانی
کتێبه‌که ـ (سێ به‌رهه‌م) ل25شیعر، ل60شیعر، ل66شیعر
هه‌روه‌ها سه‌رو شیعرێکی
ئه‌م شاعیرانه‌ش له کتێبه‌که‌دا هه‌ن :
عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حیم ل 5
کاکه‌ی
فه‌لاح ل 91 ـ92
موئه‌ید ته‌یب ل 105
سه‌بری بۆتانی ل 14
هه‌بوونی (چه‌ند)
به‌رهه‌مێکی هه‌ندێک شاعیر و بووسه‌ر و نه‌بوونی(هیچ) به‌رهه‌می شاعیران و
نووسه‌رانی دیکه‌ی کورد که به‌رهه‌می جوان و په‌روه‌رده‌ییان بۆ منداڵانی کورد
نووسیوه، لایه‌نێکی نیگه‌تیڤی ئه‌م کتێبه‌یه !
ده‌یان شاعیر و نووسه‌ری لاوی
کوردمان هه‌ن که زیاتر خۆیان ته‌رخان کردووه بۆ (نووسین بۆ منداڵ) و چیرۆک و
په‌خشانی سه‌نگین ده‌نووسن و له‌و گۆڤاره کوردییانه‌دا که بۆ منداڵان
ده‌رده‌کرێن بڵاویان ده‌که‌نه‌وه، ده‌توانرا له‌م کتێبه‌دا سود له‌وانه‌ش
وه‌ربگیرێت و چیدیکه ئه‌و شیعر و چیرۆکانه بڵاو نه‌کرێته‌وه که ساڵانێکی
دوور له ئێستا نووسراون و (چه‌ندین جار) له کتێبه‌کانی خوێندراودا دانراون و
چه‌ند باره کراونه‌ته‌وه. من خۆم له (یونی 1998 هه‌تاکو ئاگۆستی1999) به‌شداریی
ده‌رکردنی گۆڤاری(په‌پووله)م کرد و گه‌لێک له‌و شاعیر و نووسه‌رانه‌م له
نزیکه‌وه ناسی و بۆم ده‌رکه‌وت که به پێچه‌وانه‌ی شاعیر و نووسه‌ره‌کانی
پێشوومان که ته‌نها له ڕووی دڵسۆزییانه‌وه بۆ منداڵی کورد، ده‌ستیان به
نووسینی شیعر و چیرۆک بۆ منداڵان کردبوو، ئه‌مان له ڕووی تێگه‌یشتن له قۆناغی
منداڵی و پێداویستییه‌کانی ئه‌و قۆناغه و بوونی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه که
له ڕۆشنبیریی کوردیماندا هه‌یه، خۆیان ته‌رخان کردووه بۆ منداڵ نووسین.
ئه‌وانه بێ به‌رامبه‌ر، به‌رده‌وام شیعر و چیرۆکی به‌نرخیان بۆ گۆڤاری
په‌پووله و گۆڤاره‌کانی دیکه ده‌نارد و گه‌لێک به‌رهه‌می سهنگینیشیان
هه‌بوو که به‌هۆی بێ ده‌رامه‌تی و نه‌بوونییه‌وه به ده‌ستنووسی
مابوونه‌وه!
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند تێکستێکی کتێبی گه‌رمیان
:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1
ـ چیرۆکی «مێشووله و فیل» ، ل 8ـ9 :
له‌م چیرۆکه‌دا باس له مێشووله‌یه‌ک کراوه
که بۆ حه‌سانه‌وه له‌سه‌ر پشتی فیلێک نیشتوه‌ته‌وه و پاشان فڕیوه و سوپاسی
فیله‌که‌ی کردووه که له‌سه‌ر پشتی پشوویداوه، فیله‌که به‌مجۆره وه‌ڵامی
داوه‌ته‌وه:
« که له‌سه‌ر پشتم نیشتبوویتهوه پێم نه‌زانی، ئێستاش که
هه‌ڵده‌فڕیت هه‌ر پێت نازانم».
منداڵ چی له‌م چیرۆکه‌وه فێر ده‌بێت؟!
کورت و
پوخت ده‌توانین بڵێین: بۆرۆکهی ئه‌م چیرۆکه ئه‌وه‌یه که هه‌رچی گه‌وره و
قه‌به و زله به نرخ و گرنگه و هه‌رچی بچووک و سووک و لاوازه بێ‌نرخ و
بێبایه‌خه و بوون و نه‌بوونی وه‌کو یه‌که !..
بیرۆکه‌ی ئه‌م چیرۆکه هیچ
سوودێکی بۆ منداڵ نییه و هیچ شتێکی باشیان فێر ناکات. به هه‌زاران به‌ڵگه
ده‌توانین بیسه‌لمێنین که نرخ و بایه‌خی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ک و شته
بێگیانه‌کانیش به‌پێی قه‌باره و گه‌وره و بچووککییان نییه، به‌ڵکو به‌پێی
ئه‌وه‌یه که چه‌نده سوود به ژیان و کۆمه‌ڵگای مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن... بی
نموونه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا گه‌لێک که‌سی زل و که‌ته و قه‌ڵه‌و هه‌بوون
که پادشا و سه‌رۆکی وڵاتانبوون، به‌ڵام له خوێنڕێژی و کوشت‌وبڕ و خۆش ڕابواردنی
خۆیان به‌ولاوه هیچی دیکه‌یان له‌بار دا نه‌بووه... که‌چی به‌هه‌زاران مرۆڤی
له‌ڕ و لاواز و به له‌ش بچووک هه‌بوون به داهێنان و به‌رهه‌م و کتێبه‌کانیان
گه‌وره‌ترین خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییان کردووه!
هه‌روه‌ها نموونه‌ی له‌م جۆره
له نێو گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ک و شتی بێگیانیشدا زۆره که ناکرێت نرخ و به‌هایان
به‌پێی قه‌باره و گه‌وره و بچووکییان دیاری بکرێت، گه‌لێک شت هه‌ن که به
قه‌باره زۆر بچووکن، به‌ڵام سودیان بۆ ژیان و مرۆڤایه‌تی یه‌کجار زۆره و
نه‌مان و له‌ناوچوونیان ده‌بێته هۆی کۆتایی هاتنی ژیان !
2 ـ «که‌شتییه‌که‌ی
نووح»، ل 110 ـ 111 :
ئه‌م تێکسته له‌و ئه‌فسانه‌یه‌وه وه‌رگیراوه که
ده‌ڵێت«له دێرزه‌ماندا، خوداوه‌ند له مرۆڤی سه‌رزه‌وی تووڕه ده‌بێت و بڕیار
ده‌دات که هه‌رچی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره له‌ناوی ببات وسه‌رله‌نوێ ژیانێکی
دیکه دروست بکاته‌وه، ئنجا به نوح ڕاده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر گیانه‌وه‌رێک
نێر و مێیه‌ک بخاته که‌شتییه‌که‌یه‌وه. پاشان زه‌وی نوقمی ئاو ده‌کات و
هه‌رچی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره له ناوی ده‌بات، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که له
که‌شتییه‌که‌ی نوح دان. پاشان ورده ورده ئاوه‌که ده‌نیشێته‌وه و
که‌شتییه‌که‌ش له سه‌ر شاخێک ده‌گیرسێته‌وه و هه‌چی مرۆڤ و گێانهوهری
تێیدایه ده‌چنه‌وه سه‌ر زه‌وی وسه‌ر له‌نوێ ژیان ده‌ست
پێده‌که‌نه‌وه».
ئه‌مه کورته‌یه‌کی ئه‌فسانه‌که‌یه، به‌ڵام هه‌ندێک
ئه‌وه‌شی بۆ زیاد ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: که‌شتییه‌که‌ی نوح له سه‌ر شاخی جودی له
باکووری کوردستان گیرساوه‌ته‌وه و ژیان سه‌رله‌نوێ له‌وێوه ده‌ستی
پێکردوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه کورد کۆنترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر
زهوێن!..
چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک :
1ـ تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی
ڕاستیی ئه‌م چیرۆکه‌ی نه‌سه‌لماندووه و له (ئه‌فسانه)یه‌ک به‌ولاوه
چیدیکه نییه.
2 ـ هه‌ندێک نووسه‌ری کورد له بریتی ئه‌وه‌ی که هه‌وڵبده‌ن
مێژووی کورد و کوردستان به شێوه‌یه‌کی زانستییانه و ڕیالیستانه
لێکبده‌نه‌وه و به‌دوای ڕاستییه مێژوویه‌کاندا بگه‌ڕێن، شوێن ئه‌فسانه و
چیرۆکی دوور له واقیع ده‌که‌ون و لای خۆیان ده‌یکه‌نه ڕاستییه‌کی بێ چه‌ند و
چوون!
وا دیاره نووسه‌ری ئه‌م تێکسته‌ش هه‌روا بیر ده‌کاته‌وه ئه‌گینا پاش
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌که ئه‌وه‌ی بۆ زیاد نه‌ده‌کرد که
بنووسێت:
«که‌شتییه‌که‌ی نووی له‌سه‌ر چیای ئارارات، له باکوری کوردستان
نیشه‌وه... به‌پێی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه بێت، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که
ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ده‌ژین، له کوردستانه‌وه به‌سه‌ر دونیا دا
بڵاوبووبێتنه‌وه. دیاره کورده‌کانیش به قسه‌ی خودا ده‌که‌ن ، بۆیه وا
منداڵیان زۆره».
ئه‌م چیرۆکه ئه‌فسانه‌ییه بۆ منداڵ چ سودێکی هه‌یه و چی
لێوه فێر ده‌بێت؟!
به باوه‌ڕی من ئه‌م جۆره ئه‌فسانه‌یه هیچ لایه‌نێکی
په‌روه‌رده‌ییان تێدا به‌دی ناکرێت و منداڵ هیچ چێژێک له خوێندنه‌وه‌یان
وه‌رناگرێت. که‌سانێک که کتێبی په‌روه‌رده‌یی ده‌نووسن باشتر وایه هه‌میشه
ئه‌وه‌یان له یاد بێت که هه‌ر بابه‌تێک که بۆ منداڵی ده‌نووسن ناوه‌رۆکێکی
په‌روه‌رده‌ییان هه‌بێت و منداڵ شتێکی باشیان لێوه فێر ببێت و چێژیش له
خوێندنه‌وه‌یان وه‌ربگرێت. پێویسته ئێمه‌ومانان منداڵی کورد به بیروباوه‌ڕی
زانستی و ڕیالیستی گۆشبکه‌ین، نه‌ک به ئه‌فسانه‌یه‌کی زۆر کۆنه و له نێو
گه‌لێک میلله‌تدا گوتراوه و ده‌گوترێت...
3 ـ «یاپراخ لێنان ـ ده‌مه‌ته‌قێ ـ بۆ
پێکه‌نین»ل 121 ـ123 :
بیرۆکه‌ی ئه‌م تێکسته له چیرۆکێکی فولکلۆرییهوه
وه‌رگیراوه( ئه‌گه‌رچی له کتێبه‌که‌دا نه‌نووسراوه که له فۆلکلۆری
کوردییه‌وه وه‌رگیراوه).
چیرۆکه‌که له شێوه‌ی دیالۆگی نێوان دوو که‌سدا
داڕێژراوه و پوخته‌که‌ی به‌م جۆره‌یه :
«ڕۆژێکیان (فاتێ) ده‌چێ بۆ لای
(خه‌جێ)ی دراوسێیان هه‌تاکو فێری یاپراخ لێنانی بکات، به‌ڵام ناشیه‌وێت خۆی
ناشاره‌زا پیشان بدات، بۆیه کاتێک خه‌جێ باسی یاپراخ لێنانی بۆ ده‌کات، ئه‌و زوو
زوو ده‌ڵێت«ده‌زانم» . کاتێک که خه‌جێ له باسی یاپراخ لێنانه‌که
ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: «له‌دواییشدا ته‌پاڵه‌یه‌کی له‌سه‌ر داده‌نێیت و
مه‌نجه‌ڵه‌که ده‌خه‌یته سه‌ر ئاگر». فاتێ دیسان ده‌ڵێت: «ئه‌ویشیان
ده‌زانم». له کۆتاییشدا نووسراوه: «ئێستاکه تۆیش ده‌زانیت یاپراخ لتحێ بنێیت،
به‌ڵام ته‌پاڵه‌ی نه‌خه‌یته سه‌ر ها!».
چه‌ند سه‌رنجێک :
1ـ ئه‌م تێکسته
دوور و درێژه و به ڕاهێنانهکهیهوه چوار لاپه‌ڕه‌ی بردووه. ده‌توانرێت
به‌وه‌نده وشه و ڕسته که ئه‌م بابه‌ته‌ی پێ نووسراوه، چه‌ند
نوکته‌یه‌کی کورت که له باری په‌روه‌رده‌ییه‌وه بۆ مناڵ بگونجێت بنوسرایه
و منداڵیش زیاتر چێژی لێده‌بینی و به خوێندنه‌وه‌شی ماندوو نه‌ده‌بوو.
2ـ ئه‌م
چه‌شنه نه‌قڵ و نه‌زیله‌یه له کورده‌واریدا ژنان له ناو خۆیاندا بۆ یه‌کتی
ده‌گێڕنه‌وه و به‌لای منداڵه‌وه باسێکی نامۆیه و هیچی لێ تێناگات و هیچیشی
لێوه فێر نابێت.
3 ـ له تێکسته‌که‌دا فاتێ کێژ(یان ژن)ێکی گێژ و گه‌مژه‌یه،
باڵام خه‌جێ کێژ(یان ژن)ێکی زۆرزان و ورهیایه. خه‌جێ که ده‌زانێت فاتێ گێژ و
گه‌مژه‌یه ده‌که‌وێته گاڵته پێکردن و فریودانی.
4 ـ وشه‌ی وه‌ک (ته‌پاڵه)
له کتێبی په‌روه‌ردیی‌دا جێی شیاوی نییه ؛ که‌چی له‌م تێکسته‌دا به (وشه‌که)
خۆشییه‌وه نه‌وه‌ستاون و هاتوون تێکه‌ڵی (خواردن)یشیان کردووه!!
کورت و پوخت
ئه‌م تێکسته به منداڵ ده‌ڵێت که‌سانی خۆهه‌ڵکێش و گێژ و دواکه‌وتوو شایانی
گاڵته پێکردن و ڕیسواکردنن که ئه‌م چه‌شنه بیروباوه‌ڕه به‌هیچ جۆرێک
له‌گه‌ڵ تیۆرییه پێشکه‌وتووه‌کانی په‌روه‌رده دا ناگنجێن.. مرۆڤێک که
گه‌مژه و دواکه‌وتوو بێت، ده‌بێت که‌سانی پسپۆڕ هۆی گه‌مژه‌یی و
دواکهوتووییهکهی ده‌ستنیشان بکات و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێت و به‌ره‌و
مرۆڤێکی ئاسایی ببرێت، نه‌ک گاڵته و سوکایه‌تیی پێ بکرێت!!
4 ـ « ئه‌رێ هۆ ـ
ده‌مه‌ته‌قێ ـ بۆ پێکه‌نین» ل 31 :
ئه‌م تێکسته‌ش له شێوه‌ی دیالۆگی نێوان دوو
که‌س به‌ناوی (خله) و (بله) داڕێژراوه. خله چه‌ند پرسیارێک له بله ده‌کات،
به‌ڵام بله به گهڵتهجاڕییهوه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ده‌داته‌وه و
هه‌موو جاره‌کان به وشه‌ی(هین) وه‌ڵامی خله ده‌داته‌وه. تا له دواییدا خله
ده‌پرسێت: «لێت تێ نه‌گه‌یشتم ، هین یانی چی؟». بله جارێکی دیکه به
گاڵته‌جاڕییه‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: «هین یانی هه‌رامه، هه‌رامه یانی
وانێک، ئێستا تێگه‌یشتی؟ ده‌زانم تێ ناگه‌ی، ده‌بڕۆ ده‌ی!».
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌رنجه‌کانم ده‌رباره‌ی تێکستی «یاپراخ لێنان» بۆ هه‌مان ئه‌م تێکسته‌ش
ده‌گونجێن، به‌پێویستی نازانم دووباره‌یان بکه‌مه‌وه . به‌ڵام دیسان دووپاتی
ده‌که‌مه‌وه تێکستێک که له کتێبی پهورهردهییدا بۆ منداڵ ده‌نووسرێت، با
بۆ پێکه‌نینیش بێت، نابێت ڕه‌فتاری دزێو و نابه‌جێ فێری منداڵ بکات. ده‌بێت
ناوه‌رۆکی شیعر و چیرۆک و هه‌ر بابه‌تێکی دیکه که بۆ منداڵ ده‌نووسرێت، منداڵ
فێری ئه‌وه بکات که هه‌میشه ڕێز له به‌رامبه‌ره‌که‌ی بگرێت و که‌س به
سووک و گێل و گه‌مژه تێ نه‌گات و له کاتی گفتوگۆ و ئاخاوتنیشدا سووکایه‌تی به
که‌س نه‌کات و وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێک که ئاراسته‌ی ده‌کرێت به شێوازێکی جوان و
گوفتارێکی شیرینه‌وه بداته‌وه نه‌ک بڵێت: «ئێستا تێگه‌یشتی ؟ ده‌زانم تێ
ناگه‌ی، ده‌بڕۆ ده‌ی!».
5 ـ «به کورد که‌وتووه ـ ده‌مه‌ته‌قێ ـ بۆ پێکه‌نین»
ل37 :
ئه‌م تێکسته‌ش هه‌ر بریتییه له دیالۆگی نێوان (خله) و (بله). له‌میشدا
خله چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی بله ده‌کات و بله‌ش به‌جۆرێک وه‌ڵام
ده‌داته‌وه که دواجار خله بپرسێت:«باشه هه‌موو کوردێک وا بێ سه‌ر و به‌ر
قسه ده‌کات؟». بله‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه : «ئه‌ویشیان به کورد
که‌وتووه».
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌ی کۆتایی دیالۆگه‌که
بده‌ین، ده‌بینین نووسه‌ری تێکسته‌که‌ش دڵنیایه له‌وه‌ی که بله به
گاڵته‌جاڕی و سووکایه‌تییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه، بۆیه له
کۆتاییدا خله گوتویه‌تی: «باشه هه‌موو کوردێک وا بێ سه‌ر و هر قسه
ده‌کات؟».
6 ـ «گه‌رمیان»، ل6 :
ئه‌م بابه‌ته پێناسه‌یه‌کی کورتی ناوچه‌ی
گه‌رمیانی باشووری کوردستانه. له سه‌ره‌تادا باسی سروشت و ئاووهه‌وای
گه‌رمیان کراوه، پاشان باسه‌که چووه‌ته سه‌ر شاری که‌رکوک و له کۆتاییدا
نووسراوه: «باوه گوڕگوڕ یه‌کێکه له کانه به‌ناوبانگه‌کانی نه‌وتی شاری
که‌رکوک، بۆیه ده‌گوترێت: که‌رکوک دڵی کوردستانه. هه‌روه‌ها قودسی
کوردستانه».
چه‌ند سه‌رنجێک:
1ـ ئه‌گه‌رچی شاری که‌رکوک ده‌که‌وێته ئه‌و
ناوچه‌یه که به گه‌رمیان ناسراوه، به‌ڵام هه‌روه‌ک له تێکستهکهشدا
هاتووه:(پارێزگای کورکوک به هه‌موو قه‌زا و ناحیه و لادکانییهوه به
ناوچه‌ی گه‌رمیان ناسراوه، به‌ڵام گه‌رمیان هه‌ندێ شوێنی دیکه‌ش
ده‌گرێته‌وه». که‌واته باشتر بوو ئه‌و تێکسته تایبه‌ت بوایه به ناوچه‌ی
گه‌رمیان و له لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌دا تێکستی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی شاری
که‌رکوک بنوسرایه..
2ـ گومانی نییه که ئه‌و دوو دروشمه سیاسییه(که‌رکوک
قودسی کوردستانه) ، ( که‌رکوک دڵی کوردستانه)، یه‌که‌میان دروشمی «یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان» و دووه‌میان هی «پارتی دیموکراتی کوردستان»ه. ئه‌م دوو
دروشمه له‌باری سیاسییه‌وه نه‌ک هه‌ر سودیان به کورد و مه‌سه‌له‌ی
کوردبوونی که‌رکوک نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵکو بوونه‌ته هۆی دووبه‌ره‌کی و
په‌رشوبڵاوییه‌کی زیاتر. ئاخۆ ئه‌وه گرنگه که به به‌ڵگه و لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانستییه‌وه کوردبوونی که‌رکوک بسه‌لمێنرێت، یان ئه‌وه که به (قودس) یان (دڵ)
بشوبهێنرێت؟! دیاره نووسه‌ری ئه‌م باسه ویستوویه‌تی دڵی هه‌ردوو لایه‌نی
سیاسیی ناوبراو ڕازی بکات؛ بۆیه ئه‌و دوو دروشمه‌ی به‌دوای یه‌کدا ڕیز کردووه
!
لێره‌دا من دوو پرسیار ئاراسته‌ی نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌م
:
یه‌که‌م ـ گوستنهوهی دروشمی دوولایه‌نی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری (کۆک و ناکۆک)ی
کورد بۆ ناو کتێبێکی په‌روه‌رده‌یی که منداڵانی کورد له وڵاتێکی وه‌کو سوید
به مه‌به‌ستی فێربوونی زمانه‌که‌یان و شاره‌زابوون له کولتوری
نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌یخوێنن ، چ سودێک به‌و منداڵانه ده‌گه‌یه‌نێت ؟!
دووه‌م
ـ ئایا باشتر نه‌بوو له بریتیی نووسینی ئه‌و دوو دروشمه، به کورتی و له چه‌ند
ڕسته‌یه‌کدا شاری که‌رکووک له ڕووی مێژوویی و جوگرافی و دیمۆگرافییه‌وه
بکرایه و ئاماژه بۆ ئه‌و ڕاستییه بکرایه که که‌رکوک شارێکی دێرینی
کوردستانه، به‌ڵام داگیرکه‌رانی هه‌میشه هه‌وڵیان داوه دانیشتوانه
کورده‌کان ڕابگوازن و خه‌ڵکی دیکه له جێیان نیشته‌جێ بکه‌ن.. هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌یان ڕوون بکردایه‌ته‌وه که گه‌لێک به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی
ده‌یسه‌لمێنن که که‌رکوک شارێکی کوردستانه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
دانیشتوانه‌که‌شی کوردن.. ئه‌وسا هه‌ر کوردێک ئه‌و بابه‌ته‌ی
بخوێندایه‌ته‌وه بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا ناوه‌رۆکه‌که‌ی به‌ڕاست و دروست
بزانیایه و منداڵی کوردیش باشی لێوه فێر ببوایه؟!
7 ـ « ئه‌و بزنه‌ی
نه‌یده‌ویست بچێته ژێر زه‌وییه‌که‌وه ـ چیرۆکێکی فۆلکلۆریی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست»، ل125 ـ 129 :
ئه‌م تێکسته پێنج لاپه‌ڕه‌ی بردووه. هه‌روه‌کو له
کتێبه‌که‌شدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه بیرۆکه‌ی ئه‌م چیرۆکه زۆر کۆنه و له نێو
فۆلکلۆری گه‌لێک نه‌ته‌وه و ناوچه‌دا هه‌یه، به‌ڵام لای هه‌ر یه‌کێکیان به
شێوازێک ده‌گێڕدرێته‌وه. چیرۆکه‌که له‌م کتێبه‌دا به‌م جۆره ده‌ستی
پێکردووه :
«هه‌بوو نه‌بوو پیرێژنێک هه‌بوو بزنێکی هه‌بوو. خۆی و بزنه‌که‌ی
له خانوویه‌کی بچووک، له ناو دارستانێکدا ده‌ژیان. ڕۆژێکۆان بارانێکی زۆر باری،
پیرێژنه‌که ترسا خانووه‌که‌یان به‌سه‌ردا بڕووخێت و خۆی و بزنه‌که‌ی بمرن،
بۆیه به بزنه‌که‌ی گوت :
ـ بزنه‌که، وه‌ره با بچینه
ژێرزهوییهکهوه، نه‌وه‌ک خانووه‌که‌مان به‌سه‌ردا بڕووخێت و بمرین
!
بزنه‌که گوتی : نایه‌م ...» ئیدی چیرۆکه‌که درێژه ده‌کێشێت و ژنه‌که په‌نا
ده‌باته به‌ر قه‌ساب و ئاسنگه‌ر و ئاو و حوشتر و گوریس و مشک و پشیله بۆ ئه‌وه‌ی
بزنه‌که له گه‌ڵیدا بچێته ژێر زه‌وییه‌که !...
نامه‌وێت زۆر له‌باره‌ی
ناوه‌رۆکی ئه‌م جۆره گێڕانه‌وه‌ی چیۆکهکهوه بدوێم، باڵام ئه‌وه‌نده
ده‌ڵێم باشتر وابوو ناوه‌رۆکی چیرۆکه‌که به جۆرێک بوایه که منداڵ زۆر
به‌لایه‌وه نامۆ نه‌بوایه و شتی ناکۆکی تێدا نه‌بوایه! بۆ نمونه ڕه‌نگه
منداڵ که ئه‌م چیرۆکه ده‌خوێنێته‌وه بپرسێت: باشه که بارانه‌که
ئه‌وه‌نده زۆر بووه، ئه‌م پیرێژنه چۆن ئه‌م هه‌موو ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری
کردووه؟ هه‌روه‌ها ڕه‌نگه بپرسێت: ئاخر مرۆڤ و بزن چۆن ده‌توانن بچنه زێر
زه‌وییه‌وه؟!...
هه‌وه‌کو پێشتریش گوتم ئه‌م چیرۆکه فۆلکلۆرییه به شێوه‌ی
جۆراوجۆر گوتراوه و ده‌گوترێت، به‌ڵام باشترینیان ئه‌وه‌یه که منداڵ باشتر
له ناوهۆکهکهی تێبگات و چێژیش له خوێندنه‌وه‌که‌ی وه‌ربگرێت و شتی زۆر
ناکۆکی تێدا نه‌بێت. منیش چه‌ند گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه‌م خوێندۆته‌وه،
به‌ڵام یه‌کێکیانم له هه‌موو ئه‌وانی دیکه به‌لاوه په‌سندتره و منداڵ
باشتر شوێن ڕووداوه‌کانی ده‌که‌وێت و زیاتریش لێی تێده‌گات. وا له خواره‌وه
پوخته‌یه‌کی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه ده‌خه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران و با خۆیان
سه‌رپشک بن له‌وه‌ی کام تێکستیان بۆ منداڵ گونجاوتره:
منداڵ و
قوتابخانه
ڕۆژێک منداڵێک به دایکی گوت :
ـ دایه ! ئه‌مڕۆ ناچم بۆ قوتابخانه.
دایکی تووڕه بوو و چوو به داری گوت :
ـ داره‌که ! له منداڵه‌که‌م بده،
چونکه ناچێت بۆ قوتابخانه.
داره‌که گوتی :
ـ نا !لێی ناده‌م.
ئنجا دایکی
منداڵه‌که چوو به ئاگری گوت :
ـ ئاگره‌که ! ئه‌و داره بسووتێنه چونکه له
منداڵه‌که‌م نادات، منداڵه‌که‌شم ناچێت بو قوتابخانه.
ئاگره‌که‌ش گوتی :
ـ
نا ! نایسووتێنم.
ئنجا چوو بۆ لای ئاو و گوتی :
ـ ئاوه‌که ! ئاگره‌که
بکووژێنه‌وه چونکه داره‌که ناسووتێنێت، داره‌که‌ش له منداڵه‌که‌م نادات،
منداڵه‌که‌شم ناچێت بۆ قوتابخانه.
ئاوه‌که‌ش گوتی :
ـ نا ! نایکووژێنمهوه
.
پاشان چوو بۆ لای گا و گوتی :
گاکه ! ئاوه‌که بخۆره‌وه، چونکه ئاگره‌که
ناکووژێنێتهوه، ئاگره‌که‌ش داره‌که ناسووتێنێت، داره‌که‌ش له
منداڵه‌که‌م نادات، منداڵه‌که‌شم ناچێهوه قوتابخانه.
گاکه‌ش گوتی :
ـ نا !
نایخۆمه‌وه.
ئنجا چوو بۆ لای قه‌ساب و گوتی :
ـ قه‌سابه‌که ! گاله سه‌ربڕه
چونکه ئاوه‌که ناخواته‌وه، ئاوه‌که‌ش ئاگره‌که ناکووژێنێتهوه،
ئاگره‌که‌ش داره‌که ناسووتێنێت، داره‌که‌ش له منداڵه‌که‌م نادات،
منداڵه‌که‌شم ناچێت بۆ قوتابخانه.
قهسابهش گوتی :
ـ نا ! سه‌ری
نابڕم.
پاشان دایکی منداڵه‌که چوو بۆ لای گوریس و گوتی :
ـ گوریسه‌که !
قهسابهکهو بخنکێنه چونکه گاله سه‌ر نابڕێت، گاکه‌ش ئاوه‌که
ناخواته‌وه، ئاوه‌که‌ش ئاگره‌که ناکووژێنێتهوه، ئاگره‌که‌ش داره‌که
ناووتێنێت، داره‌که‌ش له منداڵه‌که‌م نادات، منداڵه‌که‌شم نه‌چێت بۆ
قوتابخانه.
گوریسه‌که‌ش گوتی :
ـ نا ! نایخنکێنم.
ئنجا چوو بۆ لای مشک و پێی گوت
:
ـ مشکه‌که ! گوریسه‌که بقرتێبه چونکه قه‌سابه‌که ناخنکێنێت،
قه‌سابه‌که‌ش گاگه سه‌ر بابڕێت، گاکه‌ش ئاوه‌که ناخواته‌وه ، ئاوه‌که‌ش
ئاگره‌که ناکووژێنێتهوه ، ئاگره‌که‌ش داره‌که ناوسووتێنێت، داره‌که‌ش
له منداڵه‌که‌م نادات، منداڵه‌شم ناچێت بۆ قوتابخانه.
مشکه‌که‌ش گوتی :
ـ نا
! نایقرتێنم.
له دواییدا دایکی منداڵه‌که چوو بۆ لای پشیله و گوتی :
ـ
پشیله‌که ! من نان وق ماستت بۆ ده‌هێنم ، تۆش مشکه‌که بخۆ، چونکه گوریسه‌که
ناقرتێنێت، گوریسه‌که‌ش قه‌سابه‌که ناخنکێنێت، قه‌سابه‌که‌ش گاکه
سه‌رنابڕێت، گاکه‌ش ئاوه‌که ناخواته‌وه، ئاوه‌که‌ش ئاگره‌که
ناکووژێنێتهوه، ئاگره‌که‌ش داره‌که ناسووتێنێت، داره‌که‌ش له
منداڵه‌که‌م نادات، منداڵه‌که‌شم ناچێت بۆ قوتابخانه.
پشیله‌که له خۆشی
نان و ماست، به‌خێرایی ڕای‌کرد به دوای مشکه‌که‌دا، مشکه‌که‌ش ڕای‌کرد به دوای
گوریسه‌که‌دا، گوریسه‌که‌ش ڕای‌کرد به‌دوای قهسابهکهدا، قه‌سابه‌که‌ش
ڕای‌کرد به دوای گاکه‌دا، گالهش ڕای‌کرد به دوای ئاوه‌که‌دا، ئاوه‌که‌ش ڕای‌کرد
به‌دوای ئاگره‌که‌دا ، ئاگره‌که‌ش ڕای‌کرد به‌دوای داره‌که‌دا، داره‌که‌ش
ڕای‌کرد به‌دوای منداڵه‌که‌دا.. منداڵه‌که‌ش خێرا جانتاکه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و
قوتابخانه ڕای‌کرد و گوتی :
ـ باشه دایه گیان ! وا ده‌ڕۆم بۆ
قوتابخانه...
ڕاستییه‌که‌ی چه‌ند تێکستی دیکه‌ش له‌و کتێبه‌دا هه‌ن که
هه‌ڵده‌گرن ده‌رباره‌یان بنووسرێت، به‌ڵام من بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که‌م له
سنووری خۆی زیاتر درێژه نه‌کێشێت، به‌وه‌نده کۆتایی پێده‌هێنم و ده‌ڵێم
خۆزگه که‌سانی پسپۆر و شاره‌زای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌گه‌ر له ئاست
که‌موکوڕیی کتێبی ئاسایی‌دا بێده‌نگ ده‌بن، له ئاستی که‌موکوڕیی کتێبی بۆ منداڵ
نووسراو به‌گشتی و کتێبی (خوێندن) به‌تایبه‌تی، بێده‌نگ نه‌بوونایه و هه‌رچی
لایه‌نێکی نیگه‌تیڤیان تێدا به‌دی ده‌که‌ن ، ده‌رباره‌یان بنووسن.. ناتوانم
ئه‌و ڕاستییه‌ش بکه‌م به ژێر لێوه‌وه که له کتێبی گه‌رمیاندا چه‌ند
تێکستێکیش هه‌ن هه‌م له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه و هه‌م له‌باری زمانه‌وه بابه‌تی
په‌روه‌رده‌یی و به نرخن و منداڵی کورد چێژ له خوێندنه‌وه‌شیان وه‌رده‌گرێت و
شتی به‌سوودیان لێوه فێر ده‌بێت.
جوتیار حاجی تۆفیق
سۆلێنتنا ـ سوید نۆڤێمبه‌ری 2002